پرۆژەی رووناکی یان بازرگانی بنەماڵە
02/10/2026, 19:53 (GMT+1)

زیاتر لەساڵێکە بەناوی خزمەتگووزاری و رووناککردنەوەی کوردستان. کورد وتەنی رۆنی خۆمان لەسمبێڵی خۆمان دەسون لەلایەک زستانی ساردو سڕ بەبێ نەوت و خاز بەڕێدەین لەلەلایەک دەریایەک لەسەرچاوەی سروشتی لەپرۆژەگەلی وەک رووناکی و هاوشێوەکانی تەخشان و پەخشان دەکرێت.
بابەتی گەرمی کۆمەڵگە لەنێوان چینە هەژار و کەم درامەتەکەو چینە خاوەن داهاتەکە کە کەمینەی رەهان، کارەبا بیست و چوار سەعاتیەکەیە خەونی کۆمەڵگایان بەئەندازەیە لەگۆڕناوە هەموو پرسە گرنگەکان لەبیر بکەن و لەئیستادا خەون بە رووناکیەکی هەمیشەییەوە ببینن کەسەرەتای ترین مافی سەدە بیست و یەکە.
پیرەپیاوێکی بێئاگا بەدڵە پاکەکەیەوە سەرەتایی مانگەکە دەیگووت رەحمەت لە سیستەمی عادل کارەباکەشیان بۆکردین بەهەمیشە، کەمانگەکە تەواو بوو لەکۆتای پسوڵەی پارەدانەکەدا نوسرابوو هاوڵاتی بەڕێز پارەی ئەم مانگەت لەبەر بەکارهێنانی بۆیلەر و سەلاجەو ئامرازەکانی گەرمکەرەوە ٤٥٠ هەزارە. ئەوکاتە تیگەشت خەونی شاعیرانەیە کەخەونێکی بێ مەسرەف ببینێ و چوەبەردەم دایەرەی کارەباکەو پێی وتن مناڵەکانم ناتوانن لەبەر رۆشنایی زۆر زوو بخەون و ئێمە سەردەمی مۆلیدەو چرا نەوتیەکە زیاتر ئاسودە بووین. تکایە کارەبەکەمان ببڕن.
کاتێک کەدەکرا سەرچاوەکانی وڵات ببنەخۆشی بۆگەل، شەڕی بنەماڵەو میرەکان لەسەر بیرەنەوتەکان. وایکرد بۆشەڕەکە نەگاتە یەکتر کوشتن تەسلیمی حاکمی گشتی بکەن. ئەمجار شەڕی دەروازەو سەرچاوەکانی تر دەستی پێکرد وای لێهات هەمان ناوبژیوانکار و حاکم بەشێکی ئەوانیشی لێ ستاندن. کاتێ میرەکان تێگەشتن واخەریکە دەستیان لەبنی هەمبانەکەوە دەرەچێ دەستیان کردە پرۆژەگەلێک ئیدی داهاتەکەیان جلێکی تری لەبەر بکەن و بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبوون و دواتر رووناکی ئەمجارە ئەو داهاتە لەقوڕگی میلەت دەربێنن بەڵام ئەمجارە بەناوی خزمەتی میلەتەوە.
لەئیستادا ئەو نارەزایی و پەرچەکردارانەی بەرامبەر بەدەسەڵاتی بنەماڵە نیشان دەدرێت سەرچاوەکەی ئەو تێگەشتنە درەنگەیە لەراستی فرت و فێلە بازرگانییەکانیەکانی دەسەڵات و دەکرێت ئەمە سەرەتای دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ بێت لەهەوڵدان بۆ راپەڕین و نارەزاییەتی سەرتاسەری. چونکە سەرەڕایی خەڵەتاندن وەک بانگەشیان بۆکرد هەمان پرۆژە لەکاتی شکستهێنانیان کۆمەڵگەی هەم لەدێر و هەم لەمزگەوتیش کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





