<

سەرسەخترین دوژمنی ئەمریکا

09/10/2026, 23:36 (GMT+1)
ئایا ئەمانە کامیان دوژمنی گەورەی ئەمریکان،،ئیسلامی سیاسی،،کۆمۆنیست، گلۆبالیست،سۆشیال دیموکرات،کەنەدا و مەکسیك ؟ وەیان ئەو هێزەی لە پشت جوڵاندنی ئەوانەی سەرەوەن کە ئاماژەمان پێدان؟؟
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین لەوەی کێ دوژمنی ئەمریکایە، ئەڵبەت ئەبێ نەختێ بە مێژوودا بچینەوە و سەرەتاکانی دروست بوونی ئەمریکا بهێنینەوە یاد خۆمان. وەك ئاشکرایە پێش ئەوەی دەوڵەتی ئەمریکا دروست ببێ، ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بوونی هەبوو، دواتر ئەوەبوو ئەمریکا لە دژی ئیگلیز ڕاپەڕین و سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند لە بەرواری مانگی 7/4/1776
دوو جار ئەمریکا دژ بە ئیگلیز شەڕی کردوە لە نێوان ساڵەکانی (1775-1783) هەروەها (1812-1815) ئەویش بەهۆی چاوچنۆکی و گیانە شۆڤینی و دڕندایەتی ئینگلیز کە دواجار شەڕەکەیان دۆڕاند و گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرە. وە لەم نێوەندەدا جارێك فەرەنسای پۆناپارت و سیزاری قەیسەری ڕووسیا پشتگیری و هاوکاری سەربازیان پێشکەش بە ئەمریکاییەکان، کرد.ئەم پێشەکیە بۆ؟
ڕەنگە بپرسین باشە ئەمە چ پەیوەندیەکی بە ئێمەی کوردەوە لە ئێستا، هەیە؟ بۆ ئەبێ  خۆمان بەم باسەوە قاڵ بدەین و سەری  خۆمانی پێوە بیەشێنین!! بەڵام لەوەش باشتر ئەوەیە کە بپرسین چۆن ئەتوانین دەرفەت بدۆزینەوە لەم کاتەدا کە (مەملەکەتی یەکگرتو) کە پێك هاتوون لە (وێلز، ئایرەلەندای باکوور،کۆماری ئایرەلەندا و سکۆتلەندا) لە لێواری هەڵوەشاندنەوە لە بەریتانیا نزیك بوونەتەوە و داوای ڕاپرسی لە هاوڵاتیانی خۆیان ئەکەن کە گەر بیانەوێ ئەم جارە بە تەواوی لە دەڵەوتی ئینگلتەرا، جیاببنەوە.
لەلایەکی ترەوە وەك ئەزانین دەوڵەتی ئەرژەنتین خەریکی دروست کردنی هێزێکی گەورەی ئاوییە ئەویش بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم جارە دوورگەی (فۆرکلاند) کە لەلایەن ئینگلیزەوە لەساڵی 1833 وە داگیرکراوە، لەڕێگای سەربازییەوە بیخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی کە ئەمەش مافێکی ڕەوای ئەرژەنتینە و خاکی خۆیانە.
لە حاڵەتی ڕوودانی (ڕاپرسی) لە (شانشینە یەکگرتوەکانی بەریتانیا) و بەکارهێنانی هێزی دەریایی ئەرژەنتین بۆ گەرانەوەی دوورگەی فۆرکلاند، دۆناڵد ترامپ بە ڕاشکاوانە پشتگیری خۆی و ئەمریکای بۆ دووپات کردنەوە..ئەو پێی وایە ئەو ڕاپرسیە لە قازانجی ئەو ووڵاتانەدایە و ئارامی زیاتر و ئابووری بەهێز ، بنیات ئەنرێ. سەبارەت بەوەی ئایا هاوکاری ئەمریکا بۆ ئینگلیز بەکاردێت وەك ئەوەی ساڵی 1982 ، ئەمریکا کردی دژ بە ئەرژەنتین، ترامپ ئەم جارە گەلێ بە ڕوونی ووتی لەبەرئەوەی ئینگلتەرا یارمەتی نەداین لە شەڕەکەمان دژ بە ئێران و نەیانهێشت بنکە ئاسمانیەکانیان بەکار بهێنین، ئەوا ئێمەش هەمان شت ئەکەین دژیان. ئەمە جگە لەوەی ئەرژەنتین و سەرۆکەکەی خۆیان بە دۆستی سەرسەختی دۆناڵد ترامپ ، دائەنێن.
ڕەنگە ئەمە بۆ زۆربەمان ڕوون نەبێ کە ئەمریکا و سیاسەتەکانی ترامپ تەواو دژ بە سیاسەتەکانی ئینگلتەران لە گشت بوارەکان، وە ئەوەندەی ڕکەبەرایەتی،دوژمنایەتی،ناکۆکی هەیە لە نێوانیاندا، هیچ جۆرە خاڵێکی هاوبەش نەماوە لە نێوانیاندا و هیچ لایەك نایشارنەوە کە خواست و بەرژەوەندیەکانیان دژ بە یەکن و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر کەلێن ئەکەوێتە نیوانیانەوە و پەیوەندیەکانیان ڕووە وکاڵبوونەوە و نەمان، هانگاو ئەنێن.
وە جەنگی ئێران پێش ئەوەی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بێت، جەنگی دژ بە ئینگلتەرایە کەخۆی وەك کۆلۆنیالیزمێکی کۆن بەسەر ئێرانەوە هەژمار ئەکا، بە تایبەتی کە زۆر دژی ئەم شەڕەن و هیچ پشتگیری و هاوکاری ئەمریکا ناکەن دژ بە ئاخوندەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران . وە زەرەرمەندی گەورە جگە لە ووڵاتی چین، ئینگلتەرایە لەبەرئەوەی ئینگلیز لەدوای ڕووخاندنی حکومەتەکەی (موسەدەق)لەساڵی 1953 لەو کاتەوە کۆمپانیای (BP)پشکی گەورەی هەیە لە داهات و هەڵسوڕاندنی کەرتی نەوت و ووزە لە ئێران، ئێدی لەو ڕۆژەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگیان دژ بە ئێران ڕاگەیاند، ئینگلتەرا بە تەواوی نیگەران بوون، وە گەر جەنگەکە بە دۆڕاندن و گۆڕانی ڕژێمی  بەناو ئیسلامی ئێران کۆتایی پێ بێت، ئەوا هەژموون و کاریگەری دەڵەوتی ئینگلتەرا بەرەو کزیی و کۆتایی، هەنگاو ئەنێ.
دەرئەنجام؛ نەمانی هەژموون و قورسایی سیاسەتی ئینگلیز لە ناوچەکەدا ، کەشێکی ئەرێنێ بۆ کورد دروست ئەبێ کە بتوانێ بوونی خۆی بسەلمێنێ. ئەڵبەت نەك بەم نمونە ناشرینانەی ئێستا و بەناو حکومەتی هەرێم و پارتە دز و گەندەڵ و خاکفرۆش و دژە کوردەکان، بەڵکە دوای نەمانی ئێران زۆر هاوکێشەی نوێ دێتە ئاراوە کە ئەوانەی سەر بە ئێران و کلك گرێدراوی ئەو بوون، بە تەواوی پەراوێز ئەخرێن و چارەنووسیان وەك گەورەکانیان ، ئەبێ. بۆیە گرنگە لە ئێستاوە هێزی نەتەوەیی ونیشتمانی پلانی دوای نەمانی ڕژێمی ئێرانیان لا گەڵاڵە بوبێ و بتوانن هێزێکی سیاسی  لەسەر بەرژەوەنی  کورد و خاکی کوردستان ، دروست بکەن. لەم کاتەدا کوردستان بە هەر چوار پارچەکەیەوە کەوتۆتە ناو بۆشایی سیاسیەوە و هیچ جۆرە پارت و حکومەتێك لە ئارادا نیە کە خواست و بەرژەوەندی کوردی لا گرنگ بێ، ئەوەی هەیە کۆمەڵێ هیچ  وپووچی بێ ئەرزشن.
سیاسەتەکانی ترامپ نەك هەر دژ بە کورد نین ، بەڵکە کورد زۆرترین خاڵی هاوبەشی لەگەڵیدا هەیە، وە ئەوەی ڕووئەدا لە باکوور و ڕۆژئاوا گەر چی وا دەرئەکەوێ کە لەخزمەت سیاسەتەکانی تورکیایە و کورد لێی زەرەرمەندە، لەڕاستیدا ئەمە تەنها شتێکی کاتیە و وەك ستراتیژ(ڕا سازی) تەواو پێچەوانەکەیەتی.. لەبەرئەوەی هەریەك لە ئەمریکا و ئیسرائیل و کورد یەك دوژمنی سەرسەختیان هەیە کە بێگومان(ئینگلیزە)، هەروەك چۆن یەکەمین مەلیکی کوردستانیش وای ووتوە و پێی وابوە ئینگلیز دۆستی کورد نیە و هەرگیز ئەوان کورد وەك دۆست نابینن. هەروەك چۆن بینیمانن لە (لۆزان و سیڤەر) کە مافی کوردیان پشت گوێ خست و دابەشیان کردین بەسەر 4 دەوڵەتدا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست