<

پەکەکە لە نێوان درۆ و دەستکەوتدا

12/10/2026, 19:08 (GMT+1)
یەکێ لەو پرنسیپانەی پەکەکە کاری پێ ئەکرد، پاراستنی ژینگە و لێپرسینەوە و دادگایکردنی ئەو گەریلا و گوندنشینانەی ژینگەی کوردستانیان تێك ئەدا بە گشتی و ئەوانەی (دار) و دارستانیان ، ئەبڕیوە . ئەم درۆیە دیار بوو تەنها بۆ مەبەستی پروپاگەندە و خۆشیرین کردن بوو لای خەڵکی سادە و ساویلکە، دەنا؛ هیچ کاتێ پەکەکە نە گرنگی بە سروشت و نە گوێێ داوەتە ئەوەی سروشتی کوردستان چی لێدێت و چی بەسەر دێ. هەر کاتێ پێوست بوبێ سروشت و دار و دارستانی کوردستانیان بڕیوەتەوە و بۆ هەر مەبەستێك بوبێ، بەکاریان هێناوە. ڕەنگە هەندێ تا ئیستا گومان لەو گروپە بکات و بڵێین ئەوان تەنها داری ووشکیان بەکارهێناوە و نەیان هێشتوە داری تەڕ، ببڕێتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی لەو شاخ و کێوانە بوبێ ئەزانێ کەوا ئەوەی ڕەچاو ناکرێ و ئەوەی گوێی پێنادرێ، پاراستنی سروشت و دار و دارستانە.
ئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کە پەکەکە لە ڕێگای ئاپۆوە ئاشبەتاڵیان ڕاگەیاند و لەو کاتەوە و بەچاودێری پەکەکە و میت جگە لەتێك دان و چۆڵ پێکردنی گوند و لادێکان، زۆر بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتونەتە بازرگانی دار بڕین و ئەنفال کردنی سروشتی جوانی کوردستان..پەکەکە دوای خۆی ناهێڵێ نەك مرۆڤێك ، بەڵکە چۆلەکەیەکیش خاوەنی هێلانەیەك بێ  لەسەر ئەو خاکە،،ئاخر پەکەکە تەنها چەکی دانەناوە، تەنها خۆی هەڵنەوەشاندۆتەوە، تەنها جاڕی ئاشبەتاڵی لێ نەداوە، تەنها پشتێنی مەردایەتی شل نەکردۆتەوە، بەڵکە هەرچی ئاسەوار و مێژووی ناوچەکە و ئەشکەوت و کون و قۆژبنی کوردستانە وەك گۆڕهەڵکەنە بە یارمەتی حکومەتی تورکیا لە ڕێگای تێك دان و وێران کردن درێغیان نەکردوە..ئەم کامپەینی دار بڕێنەوەیە تەنها بەرپرسیاریەکەی نابێ بخرێتە ئەستۆی حکومەتی تورکیا، بەڵکە پەکەکە و بنەماڵەی بارزانی وەك یەك بەشدارن لەم ئەنفالەدا و تاوانباری سەرەکین، هەر بۆیە ناکرێ لە سۆشیال میدیاکاندا پەنجەی تۆمەت و داگیرکاری بۆ حکومەتی تورکیا و میت ڕابکێشرێن، بەڵکە ئەبێ پەکەکەش ئاماژەی پێبدرێ و وەك تاوانبار ، بناسرێ.
گەر تا دوێنێ دروشمی(تەنها شاخەکان پشت و برامان) بەرز کرابێتەوە، ئەوا لەدوای پرۆسەی ئاشبەتاڵەکەی پەکەکە ، چێتر شاخەکان و دار و دارستانەکان نابن بە پشت و پەنا بۆ هیچ کوردێك، بۆ هیچ زیندەوەر و باڵندەیەك. گۆڕینی کوردستان و سرۆشتەکەی هیچی کەمتر نیە لە گۆڕینی دیموگرافیاکەی کە ئەوا ئەمڕۆ هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی لە باشوور کردویانەوە و لە ڕۆژئاواش بەهەمان شێوە مەزڵوم عەبدی و تاقمەکەی . گەر تا دوێنێ عەفرین دار زەیتونی تیا نەماو لە ڕەگەوە دەریان هێنا، ئەوا ئێستاش دار بەڕوو نەما لەو شاخ و کێوانە بە پێوە..ئەمە تەنها بۆ مەبەستی بازرگانی و ووزە نیە، بەڵکە ئەمە شکاندنی شکۆی میلەتێکە کە هەزاران ساڵە پارزگاری لەو سروشتە کردوە..چەندین کارەساتی گەورە و داگیرکاری ڕووی لە کوردستان کردوە، لێ بەهیچ جۆرێ  گوندنشینان و خەڵکی بە ئەمەکەی ناوچەکە نەیان هێشتوە سروشت و دارستانەکانیان بەو شێوەیە ئەنفال بکرێن.
کاتێ میت و حکومەتی تورکیا ئەم کارە قێزەوەنە لەتەك پەکەکە بە ئەنجام ئەگەیەنن، ئێدی چۆن کورد باوەڕ بەوە بکات شتێك هەیە بەناوی ئاشتی و برایەتی گەلان و کۆمەڵگای دیموکرات؟!!دەبا دەروێش و کۆلکە بەناو ڕۆشنبیر و خوێندەوارەکانی پەکەکە بتوانن وەڵامی ئەم هەموو پێشێلکاری و دوژمنایەتیەی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە گۆڕینی سروشتی کوردستان و وێران کردنی ژینگەکەیەوە، بکات..هێوادارین چیتر پاساو نەهێننەوە و دان بەو ڕاستیەدا بنێنن کە خۆیان و ڕابەر و ئەندامەکانیان چی نین تەنها ئامرازێکی دژ کورد و دەستکەلای دەستی میت و حکومەتی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست