ڕێگا چارە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانی فەرمان رەوایی هەریم چیە؟

ئەم ئاڵۆزی و قەیرانەی ئەمڕۆی کوردوستان کە دروست بوو لە ئەنجامی کاراکردنەوەی پەڕلەمان لە لایەن پارتیەوە بە هاوکاری هەندێ ئەندام پەڕڵەمانی پارتەکانی تر تا زۆرینەی پەڕلەمان پێک بێت بۆ حکومەتی کابینەی ۱۰ بەم جۆرەی کە بینیمان گەلیک رەهەند لە خۆ ئەگریت گرنگترینان ،نەبوونی دامەزراوەی دیموکراسی و نیشتیمانی، مۆنۆپۆل کردنی دەسەلات خوازی بە ئەقڵیەتی فیۆداڵی بەڵام بە ناوی سیاسەت وە دەست تێ وەردانی وەڵاتانی دەوروبەر.
لیرەدا نە باسی ئەوەئەکەم ،کە چۆن کرین و و فرۆشتنی کەسەکان بۆ ئامانجی سیاسی بۆتە هەرزانترین بازارو سەودا لە سەرکردن ،وەنە باسی بنەماکانی دیموکراسی ئەکەم وەک پیوەر بۆ بەریوەبردنی حکومەت و دامەزراوەکان چونکە هەر دوو بابەتەکە بۆ هەموان روونە وە باسیان لیرەدا نابنە چارە، بەڵکو باسی ئەوە ئەکەم کە چی بکریت بۆ ئەوەی زەمینەیەک دروست نەبیت بە دەستی کورد ،کە ببیتە هەرەشە و بەهانە بۆ نەمانی هەریم وەک قەوارەیەکی نەتەوەیی بۆ کورد. ،چونکە هەریم ملکی کە س و پارت نیە بەڵکو بەرهەمی قوربانی دانی ۱۰۰ ساڵەی کوردە نەک هی ئەم مناڵ و مەزنانەی ئیستا، کە هەریم تەنها وەک سەرچاوەیەکی دەست کەوتی دارایی و پارە پەیدا کردن ئەبینن بە فرۆشتنی خاک دارو هەراج کردن و تاڵان کردنی هەموو سەمانە سروشتیەکانی وە سەرچاوە داراییەکانی تاخۆیان ببنە مێلتی ملیاردیر وە گەلیش روت و رەجاڵ .
ئەوەی کە باس ئەکریت ،کە بە کاراکردنەوەی پەرلەمان و قبوڵ نەکردنی یەکیەتی ئەبیتە هۆی دابەش بوونی هەریم یا نەمانی،بەلام ئەوەی ئاشکرایە هەرێم لە گەڵ دەست پێ کردنی شەڕی ناوخۆ لە ۱۹۹٤ ەوە دابەش بووە بە سەر دوو زۆن و دوو دەسەڵات، کە هەتا هەر زۆنەش نەک هەر لە رووی دەسەلات و ئابوری و کارگیری وەپەیوەندیە دەرەکیەکان جیاوازە لەوی تر ،بەڵکو جیاوازیەکە گەیشتۆتە جیاوازی فەرهەگی و پەروەردەیش بە هۆی دابەش بوون و نەبوونی سیاسەتیکی فەرهەنگی وە پەروەردە یی نیشتیمانی.بۆیە پەرلەمان تەنها پۆششیک بووە بە سەر دابەش بوون، کە بە کشانەوەی یەکیەتی ئەم پۆششە نەما و راستی پێک هاتەی هەریمی ئاشکرا کرد ،کە چۆن فەرمان رەوایی ئەکریت بە جۆریک هەتا لە سۆماڵ و ئەفغانستانیش ئەم مۆدێلەی فەرمان ڕەوایی نەماوە ،کە ڕۆژانە خەڵکی زەحمەت کێشی کوردوستان بەم رەنج ودەردو ئازارەوە کە هەمومان ئەی بینین باجەکەی ئەدەن .
شەڕی دەسەڵات و قۆڕخ کاری کە ساڵانیکی زۆرە بەرۆکی خەڵکی کوردوستانی گرتووە تەنها بە نامانی مۆنۆپلی دەسەلات کۆتایی دێت ، جا پرسیار ئەمەیە چۆن کۆتایی بەم رەوشە دێت، بە دەستی جەماوەری کوردی یا هیزیکی دەرەکی ؟
وە تائەو کاتەی جەماوەر لە ئاستی ناوخۆ نەتوانێ دەنگ و ڕۆڵی هه بێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی شەڕی دەسەڵاتی گروپە دەسەلات خوازەکان هەرەشەی شەڕی ناوخۆو لیک ترازان وەک بۆمبیکی تەوقیت کراو هەر ئەمێنێت .
وە ئەگەر جەماوەری کوردی دەستەوەستان بیت لە گۆانکاری و پەڕاندنی قۆناخی ئێستا ئەوا هێزە دەرەکیەکان بۆۆ بەرژەوەندی خۆیان حەز ئەکەن رەوش هەر وا بمینیت، وە ئەگەر دوبارە بۆ بەرژەوەندی زۆیان گۆرانکاریەک بکەن دوبارە هەر لە زیانی کورد ئەبێت.
نەبوونی چارەسەر بە دەستی کورد خۆی بە هۆی
۱.جەماوەر چ لە ئاستی ناو پارتەکان چ لە ئاستی زۆرینە ی شە قام بۆتە بە شیک لە لایەنی بە هێزی کێشە بۆیە وا ٦۰ ساڵە کێشەی ناو پارتەکان لە سەر قۆرخی دەسەلات بەردەوامە بە هۆی نەبوونی نوخبەی رۆشەنبیری خاوەن بیری کاریگەر.
۲.نەبوونی هیچ گرێبەستیک لە نێوان خەڵک و دەسەڵات بە تایبەت لە ۱۹۹۲ ەوە ،کە یەکەم پەڕلەمانی کوردوستان دروست بوو بە هە موو تێبنیە کەوە، ئەبوو یەکەم کاری دانانی دەستوریک بیت تا سنور و مەرج بۆ دەسەڵات دیاری بکات نەک وەک ئێستا کە ۳٥ ساڵە بێ مەرج وبێ لێ پرسینەوە دەسەلات قۆرخ کراوە لە سەر ئەژماری بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان.
بەر لەوەی درەنگ بیت وە رەوش ئاڵۆز تر بیت بۆ کورد بە دە دەست تئ وەردانی هیزە دەرەکەیان کە هەمویان ئارەززو ئامانجیانە قەوارەی هەریمیش بە دەردی خۆسەری ڕۆژئاوا بچێت، تەنها یەک ڕێگا چارەی کوردانەو خۆماڵیانە هەیە ،کە هە ریمی کوردوستانی باشور توشی ئاش بەتاڵیکی حەتمی هاوشێوەی ڕۆژئاوا نەبێت کە بریتیە لە.
۱- پێکهێنانی حکومەتێکی تێکنۆکراتی ئینتقالی (حکومەتێکی پسپۆڕی پیشەیی) بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک، بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی میراتی دەسەلات خوازی کە ماوەی ٦۰ ساڵە لەلایەن لایەنە سیاسییە تەقلیدییەکانەوە دروست بوە،وە ئەمە ڕێگە خۆشکردنە بۆ دەستپێکردنێکی نوێ. وە وەک دەرگایەکی دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا یەکیەتی ئەتوانێ دەست پێش خەری بکات بۆ ئەم پێشنیارە.
۲- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لە ژێر چاودێری کۆمسیونی عێراق وە نەتەوە یەک گرتوەکان کە ڕێگە بە بەشداریکردنی پارتی سیاسیی تازە بدات، لە هەمان کاتا ڕێگری بکرێت لە هەر کاریکی ساختە بە کار هینانی هەرەشە یان پاداشی دارایی بەرامەر دەنگ دەران .














