لەیادی مامە ڕیشەدا خاڵەشەهاب شەهید نییە
25/01/2013, 12:00 (GMT+1)

گروپێکی چەتەی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا گیڤارای شۆڕشگێڕیان لە پۆلیڤیا شەهید کرد، گیڤارا شەهید نەدەبوو لە کەمینێکی سەربازی کوتوپڕی نابەرانبەردا گەر سیخۆرێکی ئەو گەلەی گیڤارا هەوڵی رزگارکردنی دەدا هاوکاری دەزگا سیخوڕەکانی نەکردایە.

گیڤارا بووە شۆڕشگێڕێکی نێونەتەوەیی و هەموو دەزگا دەوڵەتیەکانی ئەمەریکا بەدرێژای ئەو هەموو ساڵە نەیان توانی کۆپی وێنەی ئەو مرۆڤە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکان سانسۆر بکەن لەسەر تیشێت و فانیلەو دیوارو کاسکێت و کاسێت و تائەو دەمەش تەکنەلۆژیا جیهانی بچووکردەوە لە گوندێکدا.
مامە ڕیشە ئەو مرۆڤە گوندنشینە بوو لە پانتایی ڕەفزکردنی داگیرکاری و زەوتکردنی ئازادی گەلەکەیدا هاونموونەی گیڤارابوو ، مامە ڕیشە لە گوندێکی کوردستانی بێ دەوڵەت هەڵکەوت ،گیڤارا شارنشینێکی خاوەن دەوڵەت ، مامەڕیشە نەخوێندەوارێکی هەڵگری بیری مارکسیزیم-لینینیزم ، گیڤاراش پزیشکێکی هەڵگری هەمان هزروبیری مامە ڕیشە. هەر وەک چٶن گیڤارا بە دەستی سیخوڕێک شەهیدا کرا ، مامە ڕیشەکەی ئێمەش لە گوندێکدا لەگەڵ کاکە سەردارو موحسیندا بە دەستی تەحسین شاوەیسی دووجار خۆفرۆش شەهید کرا کە ئەویش خەڵکی گوندێک بوو لەلایەن بەعسی داگیرکەرەوە وەک هەر گوندێکی سڤیلی تر داگیرکرابوو، تەحسین شاوەیس بە مەرسومی مەسعود بارزانی بە پلەی لیوا خانەنشین کراوە .
خاڵەشەهاب لە قوتبە هەرەسەرەکیەکانی ڕەمزی مقاوەمەت بوو داوی گەورەترین شکستی بزووتنەوە خێڵەکیەکەی بنەماڵەی بارزانی(کەم بژی کەڵ بژی) ئەو دروشمەی لە زینداندا بووە سیمبولی بەردەوامبوونی مقاوەمەت و دروست بوونی کەسایەتی نوێ لە شۆرشدا لەنموونەی مامە ڕیشەو پاش ئەویش هەروابوو ، دەی کەواتە بۆ خاڵە شەهاب شەهیدنیە ؟
خاڵەشەهاب شەهید نیە !!!
وەزارەتی شەهیدان بڕیارێکیان هەیە : دەڵێت گەر وارسی شەهیدان مووچەی هەبێت ، مووچەی شەهیدەکەی نادرێتێ . سۆزانیش خۆی پەڕلەمانتارە و سۆرانی براشی مووچەخۆرە، شەهید خاڵە شەهابیش تەنها ئەو دوو منداڵەی هەیە ، سۆزان ناوی باوکی لەلیستی (شەهیدان) دەرهێناوەو بردویەتی بۆ فەرمانگەی خانەنشینی تا مووچەکەی خاڵەشەهاب کە بڕی 4.444.000 وەربگرێت.
ڕزگارساڵح
هۆڵەندا- ئەنیشخەدە
٢٥-١-٢٠١٣
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





