تورکیا جیهان ژەهراوی دەکات
26/07/2012, 12:00 (GMT+1)

http://sv.wikipedia.org/wiki/Ivan_Pavlov
واتا تاکی تورکی نەگبەت وا ڕاهێندراوە، کە هەر کاتێک ناوی کورد، ئەرمەنی، بولگاری، گرێکی، گورجی، فارس.....هتد گوێ لێدەبێت، ئیتر هەروەک چۆن پارچە پەڕۆیەکی سوور پێشچاوی گایەک بخەیەت، یا لەبەردەم هەر قەلێدا بڵێی عوللو عوللولولل، یەکسەر ئەو گا، یا هەر گایەک چونکە ڕقی لە ڕەنگی سوورە، یا قەل کە ڕەنگە عولوولوو ووشەیەک بێت بەزمانی قەل و لێی تێبگات، ئیتر ئەو گیاندارە بەلەسە دەبێت، باشترین گاوان، یا دۆسترین کەسانی دۆستی ئاژەڵ ئەستمە ئەو دوو گیاندارە هێور بکەنەوە، تاکی تورکی نەگەبەتیش لە مامۆستا دڕنندەکانیانەوە فێری دڕنندەی کراون، ئەگینا ئەو هەموو ڕق و کینە بۆ، بۆ دەبینن کە سووکایەتی تەنانە سووکایەتی بە تەرمیش دەکەن، ئیسقانی مرۆڤ قاژ دەکەن، ئەوانە هەموو بەڵگەی وەحشییەتین، بۆ نموونە لەلای هەر نەتەوەیەک بڵێ من کوردم، دەبینیت کە دەمووچاوی تێک ناچێت، ڕێژەی ئەدرنالینی بەرز نابێتەوە، ڕەنگی ناپەڕێت، هەست بەهیچ هەڕەشەیەک ناکات، باری دەروونی ناشڵەژێت. تەنها بۆ بیر هێنانەوە، هەموومان دیتمان کە ڕوسیا چی بە چیچانیەکان کرد، بۆ بەرژەوەندی خۆی، هەموومان دیتمان داری بەسەر بەردەوە نەهێڵا، بە هەمان شێوە گورجستان، کەئەمەریکاشی لە پشتبوو، کەچی خاکی ئەو ووڵاتەی بە تەورەکە پێوا. هەر ئێستاش سەراپای جیهان دژ بە سووریا لە سەر پێیە، بەتایبەت بازرگانە گەورەکان، سەراپایان کەڵبەیان تیژ دەکەن، بۆ پاش رووخاندنی بەشار، کەچی ڕوسیا پشگیری دەکات و ئەگەریش زۆرە، کە بەشار بەرگەی ئەو بوومە لەرزە بگرێت، لە یەکێک لەو لینکانە، ببینە هێشتا هیچ نەبوە، ئەو وولاتە بچکۆلەی کوێت، بە بەهای ٤،٢ ملیارد دۆلار ڕاکێتی پاترێۆت دەکڕێت، کێشە سەرکیەکەش سەرەپای بریتیە لە بەرژەوەندی. ئەی کێ بەرژەوەندی ئێمە دەپارێزێت ، بەرزانی یا تاڵەبانی، هۆکاری سەرەکی بەرزانی و تاڵابانین، بۆیە ووڵات پڕبوە، لەدەرمانی کات بەسەرچوو. ڕۆژ نیە نەبیستین و نەبینینن کەئەوەندە تەن دەرمان و خواردنی بەسەرچوو، یا ژەهراوی فڕێ دران، یان فڵان بەتەنها دەرزیەک گیانی لەدەست دا. ئایا دەرزی بۆ چارەسەر سەرە، یان ئەو دەرزیانە هەمان، ئەو فیشەکانەیە کە ناویان نابوو تەڵقەی ڕحمە، واتای گولەی بەزەی.
١٥ ساڵە دادو بێداد هاوار دەکەین و بەردەوامیش دەبین، کە ئەو دەسەڵاتەی باشووری کوردستان تەنها بۆ ئەوە دروستکراون، کە تۆی کورد لەناوبەران، غیرەت بکەو پشت لە گۆڕانیش، بڵێ (ارحل) چونکە هیچ چارەیەکی دیکەت لە سەر ڕێتا نەماوە. بە چاوی خۆت ببینە قەپاتی جەلال تاڵەبانی تابلۆیەکی کڕیوە بە ٤،٦ ملێۆن دۆلار، هەرچەند قەپاتی خەلال هیچی لە هونەری تابلۆ تێناگات، هەروەک ئال الخەلیج، بەبێ ئەوەی خوێندەرواریشیان هەبێت، تابلۆ دەکڕن بە ١٠٠ ملێۆن و ٢٠٠ ملێۆن دۆلار، ئەمانەن حاکمی تۆ، من پیرۆزبای لە قەپات دەکەم بە بۆنەی کڕینی ئەو تالۆیەیەوە، چونکە گەل بێدەنگە. چونکە فیلەکەی خاوەن شکۆ، تەنها فیلێکی دیکەی پێویستە تا فیلەکەی خاوەن شکۆ، هەست بەتەنهایی، نەکات.
ئەی هاوار مرۆڤەکان ئەمانە چ جانەوەرێکن، بۆ وا ویژدانیان تۆپیوە، ئاخر هەر ئەمانە بوون کە لاوی کورد ناچار بکەن بە تیرۆر کردنی کادرێکی خۆرهەڵاتی بە ٢٠ دۆلار، پاشانیش خۆشی بکوژنەوە، واتا دوو کورد کوژرا بە ٢٠ دۆلار، سەدان کەسی لەو شێوە، دەدۆزرێتەوە، بۆ نموونە، (سیروان محێدین، حمەی بەتالێۆن)، کە ئەو دوو ناوبراوە، خۆشیان کەسووکارەکەشیان، ئەوێرم بڵێم ووردوودرشتیان، لە ڕۆژگارە سەختەکانی سەردەمی سەدامدا، سەراپایان پاسەوانێکی بە ئەمەکی کوردستانبوون، دەیان شەهید و سەدان جار ڕونراون، ماڵیان سووتێندراوە، ئاوارەبوون، ئەگەر ئەو سامانەی ژێر دەستی جەلال و مەسعود کەمێکی بۆ گەل خەرجکرایە، نە ئەو دوو ناوبراوە،کەسایتیەکانی خۆرهەڵاتیان بۆ پاسدار تیرۆر دەکرد نەخۆشیان دەکوژران. جگەلەوە هەر هەموومان ئاگادرین، کە ناچاری نەبێت، کەی مرۆڤ خۆی دەخاتە، چێوەی ووڵاخەوەو وەک ووڵاخ خۆی باردەکات، لە پڕیش پاسدارێکی سەرسەری بە گەلەیەکە گیانی سارد بکاتەوە. تکایە ئەدوو تابلۆیە ببینە، یەکەم تابلۆکەی قەپات جەلال تاڵەبانی، پاشان ئەو تابلۆیەی ئەو کۆڵبەرە بێنەوایانە،لەم لینکی یەکەمەدا.
http://www.youtube.com
http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=9337&LinkID=8
یەکەم لینک، لینکی سەرچاوەی هەواڵکەیەکە، کە بەزمانی تورکەیە، ئەوانیش لە ناوەندی ژەواڵێ ڕوسیاوە، وەریانگرتوە.
١٠ تەن دەرمانی بەسەرچوو لە ناوبرا کەی ئێن ئێن٢٣ ی٧ی٢٠١٢
http://www.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=64911
http://www.awene.com/article
http://article.wn.com/view
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





