نه‌خشه‌ی کوردستان!
18/08/2019, 16:26 (GMT+1)

کاتێک رۆژنامەنووس، نووسه‌ر، یان هەر قەڵەمبەدەستێک، بۆ تیشکخستنه سه‌ر بابه‌تی نووسینێک، یان بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ناوەرۆکی وتارێک، وەک ئامرازی روونکردنەوە، هانا دەباتە به‌ر وێنه و نه‌خشه‌یه‌کی شێواوی سیاسیی و دیمۆگرافی و ئیداری کوردستان، بەبێ ئەوەی پێبزانێت، کە بەسەر هەڵەیەکدا دەکەوێت، ئەویش نزیکبوونەوەیە لە خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کە پارتە کوردییەکانی باشوور پیادەی دەکەن. پیشاندانی ئەو نەخشە بچوکە، ددان پێدانان و رازیی بوونە بەوەی گوایه وڵاتی کورد بریتییه لەو شوێنە.
من لێره‌دا نامه‌وێ به‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه مه‌به‌ستێکی خراپ یان گومانێک بخه‌مه سه‌ر ئه‌و کەسانەی لە ناوشیارییاندا ئەو نەخشانە دادەنێن، هەرچەندە ئه‌گه‌ر به وردی له‌و نه‌خشانه بڕوانین، هه‌ست ده‌که‌ین چ ناته‌واویی و خیانەتێکی مێژوویی دەگرێتە خۆی، یان بە چ مه‌به‌ستێک هەندێک لایەن ئەو نەخشانەیان داناوە، کە بە دڵی داگیرکەرەکان کێشراوان، جگە لەوە ئەوانەی به‌م کاره هه‌ڵساون که‌سانی شاره‌زا و پسپۆری ئه‌و بواره نین، تا وەک مێژوونووس، جیوگرافیناس ناسرابن، تەنانەت رەنگە کەسانێکیش بن خۆیان ئەو ناوچانەشیان نەدیبێت و هاتوچۆیان تێدا نەکردبێت، تا له ڕووی زانستیی و مێژووییه‌وه متمانه‌یان پێبکرابێت و کاره‌کانیان وەک بەڵگە کرابێتە سەرچاوەی باس و لێکۆڵینه‌وه. ئەو نەخشانە، تەنیا بۆ سەرلێشاواندن و مه‌رامێکی سیاسیی دانراون.
بۆ نمونه له هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌کی کوردستاندا، گه‌ر که‌مایه‌تییه‌کی وه‌ک (عه‌ره‌ب)، (تورک) و (فارس) هه‌بن، یان ئه‌و شوێنانه‌ی کوردی تێداپاکتاو کراونه‌ته‌وه، له لایه‌ن داگیرکه‌ران به خاک و نیشتیمانی کورد دانه‌نراون، دیسان ئه‌و ناوچانه‌ی کە کوردی (ئێزیدی) و (لوڕڕی) یان گروپێکی کوردیی دیکه‌ی تێدا هه‌بێت، داگیرکه‌ران به کوردیان دانه‌ناون، له ناو ئه‌و نه‌خشانه‌دا نەماون و سڕاونه‌ته‌وه!
مادەی 140 کە بۆ چارەسەری ناوچە داگیرکراوەکان، یان وازلێهێنراوەکان دانرا، دەسەڵاتی پارتەکانی کورد و حکومەتی عێراقیش کاریان لەسەری کردووە و لەسەری رێککەوتوون، ئەمڕۆ زۆربەی نووسەران و رووناکبیرەکانی کوردیش بەناوچەی جێناکۆک ناویان دەبەن، ئەوانەیش له لایه‌ن دەسەڵاتی پارتەکانی باشوورەوە، لە ناو ئەو نەخشانەدا وەک بەشێک لە کوردستان دانەنراون، ئەوانیش وه‌ک ڕاستییه‌ک پیشانی ده‌دەن.ئەمەش بە پلانی پارتە دەستڕۆیشتووەکانی کورد کاری لەسەر کراوە، کە من ناوی ئەوانەم ناوە دەسەڵاتی دوژمن.
ئەوەی راستیشە کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نییه، ئێمه نا‌توانیین به‌بێ شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆ، بێگه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی دێرینی خۆمان، نه‌خشه‌یه‌کی راستیی کوردستان بکێشین، تەنانەت سه‌رژمارکردنی دانیشتوانی کوردیش هەڵەیە، کە لەوێدا خۆشمان بۆ نزیکەی نیو سەدەیە هەر دەڵێن ژمارەی کورد لە سەرو 40 ملیۆنە. ئەو زانیاریی و سەرژماردنەش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیی و خواستی داگیرکه‌رانە.
بەڕیزێک کاتی خۆی بۆی نووسیبووم، کە ئه‌و نه‌خشه نوێیانه‌ی کوردستان له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه ده‌خرێنه به‌رچاو، دەستی میتی تورک و ئێران و موخابه‌راتی سوری تێدایە، ئەوان ئاگادارن، به‌شێکیان له ژێر چاودێری ئه‌واندا بڵاوده‌کرێنه‌وه. ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ندێک ڕێی تێده‌چێت، ئه‌وه شایانی به‌دوواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌یە. من بۆ خۆم گومانم له‌وه‌دا نییه، کە هه‌ر کارێکی وا به خراپه بەسەر بیر و تێگەیشتنی کورددا دەکرێت بۆ شێواندنی ناسنامە و مێژووی کورد، ئەمەش خاڵیکی گرنگە بە مەبەستی سڕینەوەی دیمۆگرافیای خاک و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، ده‌شێت ده‌ستی ناحه‌زێکی کوردی تێدا بێت.
که‌ناڵی جه‌زیره‌ی شۆڤێنیستی عه‌ره‌بیش، کاتی خۆی له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکدا نه‌خشه‌یه‌کی کوردستانی باشوری کێشابوو، وه‌ک قه‌راغه کولێره ته‌نیا سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ره‌وه‌ی عێراقی به ناوچه‌ی کوردنشین دانابوو. حیزبه خائینەکانی کوردییش، که ناوی (هه‌رێمی کوردستان)یان بۆ خستوینه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی سیاسی و جوگرافیای کوردییه‌وه، به‌م کاره‌یان هێنده‌ی دیکه کوردستانیان بچوکتر کردۆته‌وه. ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شوێنی کار و دائیره‌کانی باشووردا، نه‌خشه‌ی ئەو ناوچانەی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تێداهەڵواسیوە و ناویان لێناوە نه‌خشه‌ی کوردستان.

له ساڵی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، حافیز ئه‌سه‌دی به‌عسیی و سه‌ره‌ککۆماری سوریا به ناوی (پشتێنی سه‌وز)، زۆر شوێنی له کوردستانی ڕۆژئاوا له کورد پاکتاوکرد. ئه‌مڕۆ له نه‌خشه‌کاندا ته‌نها بەشیکی بچووک وه‌ک ناوچه‌ی کوردنشین له سوریا نیشان ده‌درێت. ئه‌مه نموونه‌یه‌کی بچوکی ئه‌و نه‌خشه شێواوه‌ی کوردستانه که له زۆر شوێنی سایتە کوردییه‌کانیشدا ده‌بینرێن، یان له ڕۆژنامه و کتێب و گۆڤاره کوردییه‌کاندا ده‌خرێنه‌ڕوو.
دوژمنان و داگیرکه‌ران، نیشتیمانی کوردیان زۆر بچوک و ته‌سک کردۆته‌وه، به جۆرێک ئه‌مڕۆ (موسڵ، که‌رکوک، خانه‌قین، کرمانشان، ورمێ، قامیشلۆ، ئه‌سکه‌نده‌رونه و شوێنی دیکه‌ش له ناو نه‌خشه‌ی کوردستاندا سڕاونه‌ته‌وه و نه‌ماون. ناوی کوردی‌یان لێکردوونەتەوە. دەسەڵاتی پارتەکان، کە نیشتیمانی کورد لە باشوور بەڕیوە دەبەن، بە پلان و نەخشەی داگیرکەران، تا ئیستا جوگرافیا و سنوری باشووری کوردستانی نەکردۆتە خاڵی دەستپێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مەرکەزیی عێراقدا، تەنانەت لە هیچ خاڵێکی بەرنامە و پرۆگرامێکی خۆیاندا ئاماژەیان پێنەداوە. بۆیە ئەو عەقڵەی ئەوان مادەی 140ی لێ‌دروست دەبێت، کە نیشتیمانی کورد هەراج بکەن، تەنیا ئەو شوێنە بە نیشتیمان و موڵکی کورد دەزانن، کە تێیدا خۆیان سامانەکەی دەبەن و خەڵکەکەی دەکەنە کوێلە و پاسەوانی خۆیان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








